۱۳۹۴ فروردین ۱, شنبه

پە یامی سه رۆک ئوجاڵان له قە ندیل

ئۆجەلان: مێژووى گەلى ئێمە داوای ئاشتییەکى هەمیشەیى دەکات.....

عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتى کرێکارانى کوردستان ڕایگەیاند، دەیانەوێت شەڕی ٤٠ ساڵەی نێوان پەکەکە و دەوڵەتى تورکیا کۆتایی پێ بێت، هاوکات بۆ پێشکەوتنى پرۆسەى ئاشتى کۆنگرەی پەکەکەى بە پێویست زانى.


لە ڕێگەی پەیامێکەوە کە پەروین بوڵدان، ئەندامى شاندى ئیمڕاڵی و پەرلەمانتارى هەدەپە لە نەورۆزی ئامەددا خوێندییەوە، ئۆجەلان ڕایگەیاند، مێژووی گەلی کورد داواى ئاشتییەکى هەمیشەیی دەکات.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە  ئەو دۆخەى ئێستا پێویستى بە یەکگرتن هەیە.


ئۆجەلان لە پەیامەکەدا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆبانێی کرد و، وتیشى: "پێویستە هێزە دەسەڵاتدارەکانى جیهان سیاسەتیان بەرامبەر ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بگۆڕن".


سەبارەت بە داعش لە پەیامەکەی ئۆجەلاندا هاتبوو، "داعش بەبێ جیاوازى دەیەوێت هەموو نەتەوەکانى جیهان لەناو ببات بۆیە پێویستە هەموو دژى داعش یەکبگرن".


پەیامەکەى ئۆجەلان لە کاتێکداییە، مانگى شوباتى ڕابردوو ڕایگەیاند پێویستە بەهارى ئەمساڵ پەکەکە کۆنگرەیەکى نائاسایى ببەستێت و پرسى دانانى چەک تاوتوێ بکات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر